KDC

سەرۆک بارزانی :بڕیارەکەی دادگەیی فیدراڵیی ئامانج لێی دژایەتیکردنی هەرێمی کورستانە

سەرۆک بارزانی لە بارەی بڕیاری دادگەیی فیدڕاڵی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە،ڕایگەیاند :بڕیاری دادگەی باڵا تەواو سیاسیە پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵەو ئامانج لێی دژیەتیکردنی هەرێمی کورستانە
لەپەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاشکراکرد کە هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەوە بەرگری لەمافە دەستوورییەکانی دەکات
ئەمەش دەقی تەواوی پەیامەکەیە:

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە
ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی
۱٥ی شوباتی ۲٠۲۱

___

بەریتانیا “چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لەندەن”

KDC

وڵاتانی کەنداو متمانەیان بە ئەمەریکا نەماوە

nusar1

سویسرا: ساڵیادی هەڵەبجەیی شەهید لە شاری بازل بەرزڕاگیرا

nusar1