KDC

ڕوونکردنەوەیەک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە 

کۆنفیدرسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر بەشێک لە گوتەکانی جەمال پوورکەریم، کە لە میانەی سازدانی وێبنارێکیان بۆی، کە هێرشی کردبووە سەر پارتە کوردستانییەکانی رۆهەڵات روون کردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو هێرشانە رەنگدانەوەی بیروبۆچوونی ئەوان نییە.

دەقی روونکردنەوەکە:

لە وێبیناری شەهیدی نەمر قازی محەممەد ڕۆژی شەممە (2ی نیسان)، کە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا بۆ جەمال پوورکەریم ڕێکخرا، تێیدا بەڕێزیان هێرشی کردە سەر پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات (هەردوو پارتی دیموکرات و هەردوو کۆمەڵەکە)

لە ڕاستیدا ھەڵوێستی بەڕێزیان دژی بنەماکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بوو، کە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ هەموو حزبە کوردییەکاندا دامەزراوە.

ھەر بۆچوون و بیروڕایەکی جیاواز، ڕەنگدانەی بیروبۆچوونی ئێمە نییە و لێ بەرپرس نین و، لە ھەمان کاتیشدا، ڕێز لە بیروڕای جیاوازیش دەگرین.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

KDC

KDC

دەستپێشخەری هاوکاری بۆ ڕۆژاڤا: نموونەیەکی دیارکراوی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی

nusar1
KDC

FREE
VIEW