KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە بەشداری مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز کردووە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ١١\٤\٢٠٢٢، شاندێ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارك، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد و چاویان بە دکتۆر دیاری مەجید بەرپرسی کاتی بەڕێکردنی کاروبارەکان (قائم بالاعمال المؤقت) کەوت، کە لە مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆزیش بە ئامادەبوونی لەگەڵ خێزانەکەی بەشداریان کردووە.

جێی باسە، باڵیۆزی عێراق بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە شاندەکەی ناوەند کرد، هاوکات شاندەکە باسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوەندەکەیان کرد و، ناوبراویش دەستخۆشی لێ کردن و بە کارێکی ڕێكوپێکی هەڵسەنگاند و داوای سەرکەوتن و بەردەومی لێکردین

هەروەها چەند بیروڕایەکمان لەگەڵ گۆڕییەوە.

___

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

KDC

پیرۆزبایی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

KDC

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کوردێکی نیشتەجێی ئە شارە کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW