KDC

پێشانگای ( ئازادی لەگوڵان بەدەست هات ) لە ڤێنا بەڕێوە دەچێت

نوسەرێکی یونانی کە بەند بوو لە سەربازگەی نازیەکان لە نەمسا، پاش ئازاد بوونی ئەم پەرتووکەی نوسیوە بەناوی :
„Die Freiheit kam im Mai“
وە لە لایەن Elena Strubakis وەرگێراوە بۆ زمانی ئەڵمانی
خانم ئێڵێنا وە کە ھەستاوە بەم بیرۆکەیە بۆ وەرگێرانی دەقی(تێکستی) پەرتووکەکە و پەیوەندی بە ١٠٠ ھونەرمەندی شێوەکارەوە کردووە لە ئەنجامدا ١٠٠ تابلۆی بۆ کێشراوە…. هونەرمەندی شێوەکاری کورد کاوە کافرۆشی کەلە ڤێنا نیشتەجێ یە توانی ٦ لاپەڕەی پەرتووکەکەی بکات بەتابلۆیەك ، رۆژی ٢٢-٧-٢٠٢١ لە دپلوماتسی ئەکادمی ڤینا
کات ژمێر ١١ بۆ ٢ دوای نێوەرۆ بۆ میوانە تابەتەکان و لەگەڵ ھونەرمەندان لەلایەن ئەوو دەزگایەوە پێشوازیان لێ دەکرێت :
بۆ نموونە چەن میوانێکی تایبەت لەوانە ..
١.سەرۆکی کۆماری کۆن نەمسا ھانز فیشەر
٢.سەرۆکی شارەوانی پارێزگاری ڤینا میخایل لودڤیگ
٣.سەرۆکی کنیسەی کاتۆلیک کریستۆف کاردیناڵ شۆنبۆرن
٤.سەرۆکی کنیسەی ئیڤانگێلش بیشۆف میخایل چالوپکە
٥.سەرۆکی یەھودیەکان رابین شارۆن ئێنگڵ مایەر
٦.وەزیری دەرەوەی ئەوروپا کاری دووەلی
ئەوەی شایەنی باسەKomponist کۆمپۆنیست ناسراوو میکیس تێۆدۆراکیس داھێنەری مۆسیقای زۆربا .
وە خانمی فۆتۆگراڤ Lisl Steiner
لیسل شتانێر ئامادەن لەوێ.
وە لەدوای کات ژمێر ٣ نێوەرۆە ھاتن بۆ هەمووانە .

___

ڕۆژئاوای کوردستان :- فرۆکەیەکی ڕژێمی تورکیا سێ شەرەڤان شەهید دەکات

KDC

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنەوەی دەستی بۆ 13 پارێزگا ڕاگەیاند

KDC

هێرشێکی دیکەی تورکیا دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان؟!

KDC
KDC

FREE
VIEW