KDC

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

وێڕای رێککەوتنی

ئەم هەفتەیە کۆچبەران و پەنابەران لەڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە بەردەوام بوون لە گەیشتنیان بۆ بەریتانیا، سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنەی کە بەم دواییانە لە نێوان حکومەتی بەریتانیا و ڕواندا بڵاوبۆتەوە.

ئەم وێنانە لەلایەن گرووپێکی پاسەوانی سنوورەوە و لە دەڤەری باشووری ئینگلتەرا گیراون، دەریدەخەن کە لە ڕۆژی پێنجشەمە ١٦ی مانگ، بەدەیان کۆچبەری نوێ لە کەناراوییەکانی بەریتانیا گیرساونەتەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لەو ڕۆژەدا کۆی 146 کەس لە چوار بەلەمدا بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتنە بەریتانیا.

هەرچەندە حکومەتی بەریتانیا لە مانگی چواری ئەم ساڵ، سیاسەتێکی نوێی دژ بە پەنابەرێتی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئەو سیاسەتە، پەنابەران لەو کەناڵەکەوە دەگەن، بۆ ڕواندا دەگوازرێنەوە تا کەیسەکانیان لەوێ یەکلای دەکرێتەوە، بەڵام لە دواسات، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، هەفتەی ڕابردوو یەکەم گەشتی بۆ ڕواندا ڕاگرت، بەمەش گواستنەوەکان ڕاگیراون بۆ کاتێکی نادیار، چاوەڕێدەکرێت مانگی حەوت دادگای بەریتانیا دانیشتن ئەنجام بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا سیاسەتی پەناهەندەیی ڕواندا یاساییە، یا دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

سۆران حەسەن

___

بۆ چارەکردنی کێشەی پەنجەمۆر لیمۆ بەکار دەهێندرێت

KDC

پاپای ڤاتیکان ئاڵای ئۆکرانیا بەرز دەکاتەوە و کۆمەڵکوژییەکەی بۆتچا شەرمەزار دەکا 

KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی یەکگرتووانە دژی ئێرانی ئەتۆمی

nusar1