KDC

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

گوڵاڵە شەرەفکەندی نوێنەری یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا.

کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ لە وڵاتی ئیسپانیا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە و، دەستەی یەکێتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەو کۆنگرەیە بەشدارن.

گوڵاڵە شەرەفکەندی کادری یەکێتی ژنان، کە لە کاندیدەکانی ئەم کۆنگرەیە بوو، وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینتەرناشیۆنال هەڵبژێردرێ و متمانە بەدەست بێنێت.

سەرکەوتنی ئەو ژنە کوردە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنانی کورد، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵات، کە دەتوانن دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.

جێی باسە، ژنانی کورد لەژێر دەستەڵاتی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا، لەژێر چەوسانەوەیەکی زۆردان، بەڵام خەباتی ئەوان بەتایبەت لە شۆڕشی ژینادا لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە.

___

چیرۆکی سنوری 1997چیە؟داوایەکی ڕووسیا لەوبارەوە چۆنە؟

nusar1

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1

شاندی ناوەندی سویسرا و بازل بەشداری یادی 108ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW