KDC

ناوەندی بێرمینگهام و ڕێکخراوێکی کوردی کورتە فیلمێکی سینەمایی پێشکەش دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، لەگەڵ رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، کورتە فیلمی سینەمایی (گوڵ نیسا) لە گەلەری ئورفە پێشکەش دەکەن.

سبەی یەکشەممە، کاتژمێر چواری ئێوارە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و، رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، لە گەلەری ئورفە، کورتە فیلمێکی سینەمایی بە ناوی (گوڵ نیسا) پێشکەش دەکەن.

جێی باسە، کورتە فیلمەکە لە نووسینی ڤیدا ساڵحییە، هاوکات ستار چەمەنی گوڵ دەرهێنانی بۆ کردووە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باسکردنە لە رۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا.

___

لەسەر پرسی ئاو، عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

KDC

ڕوسیا شاری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا داگیرکرد

nusar1

گرنگی دەستور لە یەکلایکردنەوەی کێشەو دۆزینەوەی چارەسەر

KDC