KDC

داوای راگەیاندنی قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم دەكرێت

تەندروستى دهۆک داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات بۆ رێگرى لە تەشەنەسەندنى بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بۆ ماوەى زیاتر لە دو هەفتە قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت.
: هەمزە رەزیکى، بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، بەپێویستی دەزانین حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن، بەڵام بەبێ راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت

___

جۆ بایدن لەبارەی دۆسییەی پاندۆرا قسە دەکات

KDC

ناوەندی سوید سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

nusar1

سندوقی سکاڵا لە دامودەزگاکان دەکرێتەوە

KDC