KDC

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بڕیاری ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی.

هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو و شۆڕش و سیاسەت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە. بێگومان ئەو بڕیارەی یونسكۆش دەستكەوتێكی ترە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەی هەورامان. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان دەكەم و هیوای ئارامی و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

28ـی تەمووزی 2021

___

ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كابوڵ دەست پێدەکات

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی گەلی تورکمانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW