KDC

هەڕەشەی کوشتنی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەکرێت

لە لایەن نێوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە باوک و برای یەکێ لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بانگ کراون و، وێڕای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لێیان، هەڕەشەی کوشتنیشیان لە ئەرسەلان یارئەحمەدی کردووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاندووە، کە رۆژی  یەکشەممە ٨ی ٨ی ٢٠٢١، سولەیمان یارئەحمەدی و عومران یارئەحمەدی باوک و برای ئەرسەلان یارئەحمەدی، کە دانیشتووی شاری رەوانسەرن، لە لایەن پاراستنی زانیاری گشتی شاری کرماشانەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بە پێی راگەیەندراوی رێکخراوەکە، بەشێکی ئەو بەڵێنەی لە باوک و برای ناوبراو وەرگیراوە، ئەوەیە کە ئەرسەلان دەبێ واز لە چالاکی مافی مرۆڤ بێنێت و، هەموو چالاکییەکانی هەنگاو رابگرێت، یان دەیکوژن.

جێگای ئاماژەیە لە ساڵانی رابردوودا، ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەردەوام لە لایەن نێوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و، تەنانەت ئەو هاوکارانەی هەنگاو کە لە ئەورووپا دەژین، هەڕەشەیان لێکراوە

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

وەزیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

کۆنفدراسیۆن پرسی ڕۆژئاوا دەباتە سەر مێزی وڵاتان

nusar1