KDC

بزووتنەوەی تاڵیبان: ئافرەتان بە مەرج دەتوانن بەردەوام بن لە كارەكانیان

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێ، سەرجەم ئەو ئافرەتانەی فەرمانبەرن، بە مەرجی پابەندبوون بە بنەما ئایینییەکانی ئیسلام دەتوانن لە كارەكانیان بەردەوام بن.

زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاکان، داوای لەو کەسانە کرد، کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵن، بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان و فڕۆکەخانەکە جێبهێڵن، ئەو دیمەنەی لە فڕۆکەخانەکەش دەبیندرێت، بە کارەسات ناوی برد و، جەختیشیکردەوە، کە دژی درێژکردنەوەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکان لە فڕۆکەخانەی کابووڵ.

ئەوەشی باسکرد، تاڵیبان پەیامی ئاڕاستەی سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی کردووە، کە پارێزراو دەبن.

سەبارەت بە کێشەی ویلایەتی پەنجشیر، زەبیحوڵا، ئاماژەی بەوەدا، ئەوان ویستوومانە بە هێمنی و بەبێ شەڕ بڕۆنە نێویەوە و، ئێستاش خەریکە کێشەی ئەو ویلایەتە چارە دەبێت.

گوتەبێژەكەی تاڵیبان، داواشی لە مامۆستایان و، فەرمانبەرانی تەندرووستی و هاتوچۆ کرد، کە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و بە پابەند بوون بە بنەما ئایینییەکان ئیسلامەوە بەردەوام بن.

___

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەن

nusar1

وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکاری لێ قەدەخەدەکرێت

nusar1

کوردێکی سەر بە ئیتڵاعات دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW