KDC

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

گواستنەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانی بۆ وڵاتانی دەرەوە وبە تایبەتی ئەمەریكا، تا ئێستا زیاتر لە 95 هەزار كەس لە كابووڵەوە بەرە و ئەمەریكا گواستراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی میدیاکان، لە رێگەی فڕۆكەخانەی كابووڵەوە دەیان هەزار هاووڵاتی ئەفغانی لە دەست تاڵیبان هەڵدێن و، لە ماوەی رۆژانی 14ی ئابەوە، تێكرای ژمارەی ئەو كەسانەی لە كابووڵ بەرەو ئەمەریكا براون، گەیشتووەتە 95 هەزار و 700 كەس.

كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە، كە ئەمەریكا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، نزیكەی 13 هەزار و 400 كەسی گواستووەتەوە، ئەمە جگە لە 101 هەزار و 300 كەسی دیكە، كە گواستراونەتە وڵاتانی دیكە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەکدا لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای، وەک میدیاکانی جیهان بڵاویان کردەوە، 11 کەس گیانیان لە دەستداوە و 3 سەربازی ئەمەریکاییش بریندار بوون.

___

بەنێوەنگیری ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا هەردوو وەزیری دەرەوەیی ئەرمینیا و ئەزرباینجان کۆبوونەوە

KDC

ئیتڵاعات گەنجێکی کورد دەستگیردەکات و چارەنووسی دیار نیە

nusar1

بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ناوکی سەردانی ئێران دەکات

KDC