KDC

حکوومەتی نوێی ئەفغانستان رادەگەیندرێت

ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان دەڵێ، لە ماوەی دوو رۆژی دابێت حکوومەتی نوێی ئەفغانستان پێکدەهێنرێت و هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، رابەری باڵای بزووتنەوەی تاڵیبان دەبێتە سەرۆکی حکوومەت.

ئانامەڵا سمنکانی، ئەندامی لیژنەی کلتووری بزووتنەوەی تاڵیبان، بە ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستانی راگەیاندوە، کە بێگومان ئەمیری بڕواداران هەیبەتوڵا ئاخوندزادە لە حکوومەتی دابێت، بوونی دەبێت و دەبێتە سەرۆکی حکوومەت.

حکوومەتی نوێی ئەفغانستاندا کە لەماوەیەکی نزیکی دابێت لە لایەن تاڵیبانەوە پێکدەهێنرێت، عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیان، وەک وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان و مەلا یەعقوبی کوڕی دامەزرێنەری تاڵیبان وەک وەزیری بەرگری دیاری دەکرێن، هەروەها خەلیفە حەقانی کوڕی جەلالەدین حەقانی، یەکێ لە سەرکردە دیارەکانی تاڵیبان، دەبێتە وەزیری ناوخۆ.

ئاماژەش بەوەکراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ئەفغانستان تەواو دەکرێن و پێکهاتەکەی رادەگەیەنرێت.

ئاژانسی رایا نوڤوستی رووسی لەچەند سەرچاوەیەکی دیکەی تاڵیبانەوە وادەی راگەیاندنی حکوومەتی ئەفغانستانی بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، رۆژی 3ی ئەیلول حکوومەتی نوێ رادەگەیەنێت

___

بەریتانیا: پشتیوانی لە وەڵامەکەی ناتۆ و هاوپەیمانەکان دەکات

KDC

هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگری دارستانەکەی مێرسین دەدرێت

KDC

بەپەلە:هەر ئێستا پەنابەران لە بەردەم پەرلمانی سوید خۆپیشاندان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW