KDC

کازمی شاندێکی سەربازی رەوانەی کەرکووک دەکات

بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوونی دۆخى ئەمنى پارێزگاى کەرکووک، سەرۆکوەزیرانى عێراق، شاندێکى باڵاى سەربازى و ئەمنى رەوانەى ئەو پارێزگایە دەکات.

یەحیا رەسول، گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، رایگەیاند، بە فەرمانى سەرۆکوەزیران، شاندێکى باڵاى سەربازى، کە پێکهاتوون لە جومعە عیناد وەزیرى بەرگرى و عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆک ئەرکانى سوپا و، عیرفان حەیالى راوێژکارى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق و، ژمارەیەک بەرپرسى باڵاى سەربازى و ئەمنى گەیشتنە کەرکووک.

ئاشکراشیکرد، ئامانجى سەردانى ئەو شاندە، ئاگاداربوون و بە دواداچوونە بۆ دۆخى ئەمنى ئەو پارێزگایە و، جێبەجێکردنى فەرمانەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و، بڕیارەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتیمانییە.

چوونى ئەو شاندە سەربازى و ئەمنییە بۆ پارێزگاى کەرکووک، دواى ئەوە دێت، کە لە چەند رۆژى رابردوودا، چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانى پۆلیسى فیدراڵى لە ناحییەى رەشادى سەر بەقەزاى حەویجە، لە ئەنجامدا 12 ئەندامى ئەو هێزە کوژران.

___

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC

کۆبونەوەی فراوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا

nusar1

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی زمانی دایک کرد و سمینارێکیشی پێشکەش کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW