KDC

36 ساڵ بەسەر بۆردوومانی کەمپی زێوە تێدەپەڕێت.

دهۆك بارزانی

36 ساڵ بەسەر بۆردوومانی کەمپی زێوە تێدەپەڕێت.
 
36 ساڵ بەسەر بۆمبارانكردنی كەمپی زێوەی پەنابەرانی باشووری كوردستان لە ناوچەی مەرگەوەڕی رۆژهەڵاتی كوردستان تێدەپەڕێت.

بەهۆی بۆردوومانەكە ، 135كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 500 هاونیشتمانیی دیكەش برینداربوون.

كەمپەكە دەكەوێتە نزیك سێگۆشەی سنووری باكوور، باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، ئاوارەكانی ئەو كەمپە زۆربەیان لە عەشیرەتەكانی ناوچەی بارزان بوون ، كە بەهۆی هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ ئاوارەبوون . هەموو نیشتەجێیانی كەمپەكە ، خێزانی پێشمەرگە بوون.

لە بەرەبەیانی رۆژی ٩ی حوزەیرانی ساڵی 1985، لەلایەن ٨ فڕۆكەی میگی 23ی عێراق ، كەمپەكە بۆ ماوەی 15خولەك بۆردوومانكرا.

سەری رێز دادەنوێنین بۆ ھەموو شەھیدانی ڕێگای رزگاری کورد و کوردستان .

___

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1

یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزاکانی سەر بیلاروس دەکات، مینسک هۆشداری دەدات

KDC

گرینلاند لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 3.5 تریلیۆن تۆن سەهۆڵی لەدەستداوە

KDC