KDC

عومان مەترسی زریان هەیە

حكوومەتی عومان ئاستی مەترسی و هۆشدارییەكانی لەگەڵ نزیكبوونەوەی زریانی شاهینی لە بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بۆ پایتەخت و، پارێزگاكانی باشووری بەرزكردەوە، كە چاوەڕێ دەكرێت 50 بۆ 110 ملیمەتر باران ببارێت.

دەستەی فڕۆکەونی حکوومەتی عومان، رایگەیاند، زریانی شاهین لە جووڵە بەردەوامە بەرە و كەناراوەكانی پارێزگاكانی باشوور و باكووری باتین و، نێوەندەكەی لە دووری 80 كیلۆمیتری پارێزگای مەسقەتی پایتەختە و خێرایی با لە دەووروپشتی دەگاتە 120 بۆ 139 كیلۆمیتر لە كاتژمێرێكدا.

هۆشداریشیدا لە ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 5 بۆ 8ی ئێوارە، زریانی شاهین لە چەند ناوچەیەك دەدا و، لە كەناراوەكانی باشوور و شەپۆلەكانی دەریا 8 بۆ 12 مەتر بەرز دەبنەوە، ئەگەری چوونی ئاو هەیە بۆ هەندێ ناوچەی نزمایی.

چاوەڕێ دەكرێ لە پایتەخت و چەند شارێكی دیكە، بۆ چەند رۆژێك بارانیان لێ ببارێت، هاوكات چەند كاتژمێری دابێت كاریگەرییەكانی زریانی شاهین دەردەكەون، چاوەڕێدەكرێت 200 بۆ 500 ملم باران ببارێت.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی شەهیدکردنی شاری هەڵەبجە دەکەن

nusar1

بۆیەکەمجار لە سوید بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاوخواردەمەنی دروستدەبێت

nusar1

لێشاوی پەنابەران بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا زیاتر لەدووملیۆن کەس دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW