KDC

ترەمپ لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا نەما

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بۆ یەکەمجار لە دوای 25 ساڵ لە لیستی 400 دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمەریکا ھاتەدەرەوە.

دەزگای میدیایی فۆربس لیستێکی ئامادە کردووە و، ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە ناوی ترەمپ لە نێو لیستەکەدا نییە، فۆربس ئەوەشی خستوەتەڕوو کە سەروەتەکەی ترەمپ نزیکەی 2.5 ملیار دۆلارە و بە جیاوازی 400 ملیۆن دۆلار، پێگەی خۆی لە لیستی 400 دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمەریکا لە دەستداوە.

ئەو دەزگا میدیاییە، ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا، ترەمپ 600 ملیۆن دۆلاری لە دەستداوە.

جێی وەبیرھێنانەوەیە، دۆناڵد ترەمپ کاتێ لە ساڵی 2016دا بە سەرۆکی ئەمەریکا ھەڵبژێردرا، لە ریزبەندی 156ەمینی لیستی 400 دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمەریکا بوو، بەڵام کاتێ لە ساڵی 2020دا کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ھات، بۆ ریزبەندی 339ی لیستەکە دابەزی.

بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای ئەمازۆن، جێف بێزۆس، بە 201 ملیار دۆلار، لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدایە و بە دوای ئەویشدا دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئێڵن مه‌سک بە 190،5 ملیار دۆلار لە ریزبەندی دووەم و، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ بە 134،5 ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

___

ئێران مەسیحییەکان لە خوێندن بێ بەش دەکات

KDC

ئاھەنگی نەورۆز لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لە شاری کۆڵن بەرز ڕاگیرا 

KDC

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

KDC
KDC

FREE
VIEW