KDC

وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە زوویی کێشەكانی دەنگدانی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن

بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە دەنگدانی پێشمەرگە ھەیە و پێویستە بە زوویی چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی کەس بێ بەش نەبێت لە دەنگدان.

عەمید عوسمان محەمەد، رایگەیاند “ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان، کێشە سەری ھەڵدا و سەرەتا ھەندێ ئامێر کاریان نەکرد، ئێستا کێشەکان وا زیاتریش دەبن و کێشەی ئینتەرنێت و کارەبا ھەبوون، کێشەی پەنجەمۆر لە ھەندێ وێستگەش ھەیە”.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕوونیشی کردەوە، ئەو گرفتانە وایکردووە پڕۆسەکە بە خاوی بەڕێوەبچێت و، فشار بکەوێتە سەر بنکەکان، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، تا ئێوارە خەڵکێکی زۆر دەمینێتەوە و بێبەش دەبن لە دەنگدان.

___

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کورستانی ئامادەی ڕێوڕەسمێکی سەنتەری ئاڵا دەبێت

nusar1

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات

nusar1