KDC

کۆمسیۆن: ئامێری جێگرەوە دادەنێین

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، لە کارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی هونەرییە و، ئامێری زیادەی دەنگدان هەیە و پلانی جێگرەوەیان هەیە.

جومانە غەلای، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە، رایگەیاند، ئامادەن ئامێری نوێ لە شوێنی ئەو ئامێرانە دابنێین، کە بە تەواوەتی لە کارکەوتوون، لیژنەیەکی تایبەتمەندیشیان هەیە، ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو، کە لە کاتی دەنگدان ڕووبدات.

شایانی باسە، لە چەندین بازنەی هەرێمی کوردستان و عێراق، کێشەی لە کارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان هەیە، هیچ دەنگدەرێکیش بۆی نییە دەنگ بدا، تا ئەو ئامێرانە نەخرێنەوەکار، تیمەکانی کۆمسیۆن بە بەردەوامی سەرقاڵی چارەکردنی کێشەکانن، بەشێکی زۆر لە ئامێرەکان خراونەتەوەکار و، هەندێکیان ماون چارەبکرێن.

___

ڕوسیا چەند بڕیارێک دژی یابان دەردەکات

nusar1

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لەسویسرا دەکەن

nusar1

حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٨٠ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیای هەڵەبجە تەرخان کرد

KDC