KDC

نووسەرێکی فینلاندی لە پەرتووکی کەرکووک، باس لە خیانەتی 16ئۆکتۆبەر دەکات

نووسەرێکی فینلاندی بە کتێبێک باسی کەرکووک و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەکات، هاوکات هەر کەسێ بیەوێت، ئەوا دەتوانێ راستەوخۆ پەیوەندی بە نووسەرەوە بکات بۆ دەستکەوتنی کتێبەکە.

کریستینا کۆیڤوونێن نووسەرێکی دیاری وڵاتی فینلاندە و چەند پەرتووکێکی نووسیوە سەبارەت بە کوردستان و شاری کەرکووک، ناوبراو لەلاپەڕەی فەرمیی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، کە 16ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی شوومە بۆ کەرکووکییەکان، هەروەها کوردە کاکەییەکان ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن و نووسینی داهاتووی تەرکیزکردنە لەسەر ڕەوشی کوردانی کاکەیی، جێگەی خۆیەتی بە زمانی کوردی بە شێوەزاری سۆرانی و کرمانیجی نووسراوەکەی بڵاوکردووەتەوە.

نووسەری فینلاندی خاتوو کریستینا کۆیوۆنێن، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، دوو پەڕتووکی بە زمانی فینلاندی و، پەرتووکێکیش بە ئینگلیزی لەسەر دۆخی کەرکووک نووسیوە، پەرتووکی کۆتایی باسی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی شاری کەرکووک دەکات، ھەرکەس بیەوێت کتێبەکان بە دەست بێنێت، دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کریستیناوە بکات و بە نرخەکی گونجاو بە دەستی بێنێت، ھەر سێ کتێبەکەش بە پارەی پۆستەوە لە بیست یۆرۆ کەمتر دەکات.

___

کۆمەڵەو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی کوردستان بانگەوازی پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

تەندرووستی هەرێم: كارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە

KDC

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی كوردی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW