KDC

سەربازێکی پێشووی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆرکردنی سەرۆکی هایتی دەستگیردەکرێت

سەربازێکی پێشووی کۆڵۆمبیا، کە لە هایتی داواکراوە، لە جامایکا دەستگیرکراوە بەو پێیەی پەیوەندی بە تیرۆرکردنی سەرۆک جۆڤینێل مۆیسەوە هەبووە.

لە راپۆرتی AFPدا، ماریۆ پالاسیۆس بە یەکێک لەو 26 مێربەرە کۆڵۆمبییە تۆمەتبارکراوە، کە بە تێوەگلان لە تیرۆری 7ی تەمووز لە ماڵەکەی خۆیدا لە پۆرت ئۆ پرینس، لە هێرشێکدا کە تێیدا هاوسەرەکەی مارتن بریندار بووە.

جۆرج ڤارگاس، سەرۆکی پۆلیسی کۆڵۆمبیا لە ڤیدیۆیەکدا گوتی: “ئێمە لە دەستگیرکردنی پالاسیۆس ئاگادار کراوینەتەوە و، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، پڕۆسەی ڕادەستکردنی ئەوە بە هایتی”.

ئەو ڕوونی کردەوە، کە ئەوە نووسینگەی ئینتەرپۆل بوو لە کینگستۆنی جامایکا، ئەوی لە بابەتەکە ئاگادار کردبووەوە.

هیچ وردەکارییەک دەربارەی دەستگیرکردنەکە ئاشکرا نەکراوە، هەروەها چۆن پالاسیۆس گەیشتووەتە دوورگەی جامایکای هاوسنووری هایتی.

___

هەڵمەتی پشتگیرو هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ،زیاتر لە 10ملیار یۆرۆ کۆکراوەتەوە

nusar1

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

بۆ شازدەی سێ و ،بۆ خەردەل و بۆ سیرو سێو !چی بنووسم؟

nusar1