KDC

چین هۆشداری دەداتە سەرکردەکانی G7

چین هۆشداری دەداتە سەرکردەکانی G7 : ئەو ڕۆژانە بەسەرچوون گروپە ” بچوکەکان ” ی وڵاتان بڕیار لە چارەنوسی جیهان بدەن .

چین ڕۆژی یەکشەممە هۆشداریدایە سەرکردەکانی G7 ” ئەو ڕۆژانەی گروپە ” بچوکەکان ” ی وڵاتان بەسەر چوو بڕیار لەسەر چارەنووسی جیهان بدەن .

وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن، وتی:”ئەو ڕۆژانەی کە کۆمەڵێکی بچوک لە وڵاتان بڕیاریان لەسەر چارەنوسی جیهاندەدا ، کۆتایی هات”

ئێمە هەمیشە لەو باوەڕەداین کە دەوڵەتەکان، گەورە یان بچووک، بەهێز یان لاواز، هەژار یان دەوڵەمەند، یەکسانن، پێویستە لە نێوان هەموو گەلاندا کاروباری جیهان بە ڕاوێژ دەستنیشان بکرێت”

ئەمە لە میانەی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جی 7 لە باشوری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا هات کە بەدوای بڕیارێکی یەکگرتوودا دەگەڕێن بۆ زیادبوونی پێداگریی سەرۆکی چین شی جینجین ، دوای بەرزبوونەوەی ھێزە ئابووری و سەربازییەکانی چین لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا ، وەک سەرکردەکانی ئەو گروپە ، ئەمریکا ، کەنەدا ، بەریتانیا ، ئەڵمانیا ، ئیتالیا ، فەرەنسا و ژاپۆن ، دەیانەوێت کۆبوونەوەی خۆیان لە هاوینەهەواری ئینگلیزی کاربیس بەی بە جیھان بڵێن کە « دەوڵەمەندترین دێموکراسی دەتوانێت ئەلتەرناتیڤێک بۆ کاریگەریی گەشەسەندووی چین پێشکەش بکات » .

سەرچاوە : ڕۆیتەرز

___

وتاری ئیسماعیل بێشکچی بیرمەند و دۆستی کورد لە کۆنفرانسی لۆزان

KDC

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

KDC

پۆلیسی سویدی سوتاندنی قورئان بە ئازادی کەسی ناودەبات

KDC