KDC

پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەک پێشتر ڕامانگەیاندبوو بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکان و گونجاندنی لەگەڵ هەڵومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆڕۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان وە دوابەدوای ڕەچاوکردنی ئاستی ڕەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ و گەشتکردن و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان لە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی نموونە بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە:

وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت جگە لە:

١- ئەو هاوڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە ٤٨ كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

٢- ئەو هاوڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٥ ی حوزەیران ٢٠٢١

___

مەغریب: لە ماوەی دووڕۆژدا پتر لە 230 کۆچبەری نایاسایی ڕزگار دەکات

nusar1

حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتی بۆ کۆچ بەران دروست دەکات

KDC

دوو کوردی ئێزدی چەند رۆژێکە بێ سەروشوێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW