KDC

بەریتانیا رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی خۆی لەو کەسانە دەسێنێتەوە کە داعش بوون

بە گوێرەی ڕێنمایی و یاسای نوێ، کە ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەپارێزن و نیگەرانیان لە گەڕانەوەی جەنگاوەرە بیانیەکان بۆ زێدی خۆیان هەیە، بەریتانیا بڕیاری لێسەندنەوەی رەگەزنامەی ئەو کەسانە دەدات کە داعش بوون.

حکومەتی بەریتانیا بەم دواییانە ناساندنی پڕۆژە یاسایەکی ڕاگەیاند بۆ نوێکردنەوەی یاسایەکی پێشتر، کە دەستەڵاتی دا بە ئۆفیسەکان بۆ کشانەوەی هاووڵاتیبوونی ئەو کەسانەی داعش بوون و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان هەبووە.

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، سەندنەوەی ڕەگەزنامەی کەسێک مافی دەستەڵاتدارانە، کە بەرانبەر ئەو کەسانە جێبەجێی بکەن، کە مەترسی لەسەر ئەو وڵاتە درووست دەکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاووڵاتیبوونی بەریتانیا مافێکی ڕەسەن نییە.

یاسای سەندنەوەی ڕەگەزنامەی بەریتانی، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005، کاتێک وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا دەستەڵاتی پێبەخشرا بۆ سەندنەوەی رەگەزنامەی هاووڵاتی، دوای ئەوەی دەرکەوت چەند کەسێک دەستیان هەبووە لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی دوای تەقینەوەکانی لەندەن لە هەمان ساڵدا، وردە وردە حکومەت بەکارهێنانی یاساکەی لە نێوان ساڵانی 2010 و 2014 فراوانتر کرد

___

کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن وپۆتین لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا دەکرێت؟

nusar1

ئەڵمانیا: سەرۆکی ئەکادیمیایەکی سەر بە فیدراسیۆنی ئەڵمانیا بانگهێشتی بۆنەیەکی گرنگ کرا

nusar1

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێک لەسەر بوون بە خاوەنی کار سازدەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW