KDC

سوسیاڵ زانیاری هەستیاری بە هەڵە بۆ خێزانێک دەنێرێت

خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێلڤسبین، ڕاپۆرتێکیان ناردووە کە زانیاری هەستیاری تێدایە دەربارەی منداڵی خێزانێک بۆ یەکێکی دیکە.

لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن پشکنەری تەندروستی و خۆشگوزەرانی سویدی، ئەو سەرلێشێواوییەی نیشاندا کە تێیدا خێزانەکە بەهۆی وەرگرتنی ڕاپۆرتێکی هەڵەوە کەوتبوون.

دوای ئەوەی سوسیاڵ ڕایگەیاند، کە ئەو نیگەرانە لە دۆخی منداڵەکەی ناوبراو، ئەفسەری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە ژنی ئەو ماڵە کردووە و پێیوابووە کە ئەو دایکی ئەو خێزانەیە.

بەپێی تەلەفیزیۆنی سویدی، ئەم هەڵەیە وای لە دایکەکە کردووە، کە هەست بە نادڵنیای بکات.

ئەو ژنە خۆی گەیاندە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەوەدا، کە بە هەڵە کۆپیەکی لێکۆڵینەوەیەکی پێگەیشتووە.

ئەو گومانی لەوە هەبوو کە لەوانەیە پەیامی زیاتر بە هەڵە بنێردرێت.

لە نامەکەیدا بۆ پشکنەری تەندروستی و خۆشگوزەرانی سوید، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان دووپاتیان کردەوە، کە ڕێوشوێنەکان گیراونەتەبەر بۆ خۆلادان لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هەڵانە.

شایانی باسە ناوەرۆکی ئەو نامەی بە هەڵە بۆ خێزانێک لەسەر منداڵێک چووە روون نەکراوەتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لە ژێر ناوی ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران سازدەکات

nusar1

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە

KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەیادی قوربانیانی تیرۆردا کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW