KDC

سەرۆکى فەخرى یۆڤانتوس کۆچى دوایکرد

ئەمڕۆ هەینى، بونبیرتی، سەرۆکى فەخرى یانەى یۆڤانتوسى ئیتالى لە تەمەنى 92 ساڵیدا کۆچى دوایکرد.

کەناڵى 24ى ڕووسیا بڵاویکردەوە، بونبیرتی، سەرۆکى فەخرى یانەى یۆڤانتوسى ئیتالى لە تەمەنى 92 ساڵیدا کۆچى دوایکرد، بونبیرتی، لە ڕۆژى 4 مانگى داهاتوو تەمەنى دەبووە 93 ساڵ.

لە نێوان ساڵانى 1946 – 1961، بونبیرتی لەگەڵ یۆڤانتوس بەشدارى 459 یارى فەرمى کردووە، پێنج جار لەگەڵ یانەکەى بوەتەپاڵەوانى ئیتالیا و دوو جاریش بووەتەپاڵەوانى کاسى ئیتالیا.

دواى وازهێنانى بەشێوەیەکى فەرمى لە تۆپى پێ، بونبیرتی لە چەند پۆستێکى جیاواز لەگەڵ یانەکانى تۆرینۆ و یۆڤانتوس کاریکردووە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا بڕوانامە بە قوتابیان دەبەخشن

nusar1

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

nusar1

لە دانیمارک فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرا

nusar1