KDC

گەلە دارستانێ

لەتیف عومەر


بێشەی چنارلەبەژنی ئادەمیزاد
شۆڕەبی لە پەلکی ئاژەڵ و
درەختە کورتەباڵاکان
پڕ بوون لەهێلانەی باڵندەکان
ئەستێرەکان هێشتا ئارەزوی سەمای
جریوە ، جریویان بوو
ترۆپی چیاکان لە چاوەڕوانی گۆ ۆیا بوون٭
سپیدە بەنیاز بوو
سەرپۆشێکی سپی بکاتە کۆڵوانەی دایکی
کەس بەئاگای قرمە نەبوو
بە هێمنی دارستا بووە خۆڵەمێشی
پەلکی ژن و گەڵاڕەنگی پیاو کاکۆڵان
لەکەناری چەمێکەوە
کەمێ ئاوم دەست نەکەت
تۆسقاڵێ خۆڵە مێشیان نەدامێ
بیدەمە دەم ئاو
مەرکی هیچ گەڵایەکم نەناسییەوە
لەناو تۆزی خۆڵە مێشا
ئەستێرەکان لە پشتی سایەقەوە
خۆیان شاردبوویەوە
کازیوە بانگی هەوری ئەکرد
دام پۆشە نەبا گڕێك بمسوتێنێ
سپیدە بە هەینی وت
ڕادێری بانگی بەیانی مەبە
بە ئاشقان بڵێ
جێژوان بووە بەژێر فەتواوە … ..
٭٭٭
گۆ گۆ : لە چاوەڕوانی گۆ گۆ شاکاری چیرۆك نوسی فڕەنسی سامۆیڵ بێکت ، کەدوو کارکتەر فلادیمیر لەگەڵ ئیستراگۆن لە چاوڕێی گۆگۆن .

___

چین ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ ناسین و زانینی باری دەروونی کەسەکان بەکار دێنێت

KDC

داهێنانێکی پزیشکی لە بواری جینەکانی کپکردن (ئازارشکێنە) ،گوزارشت لەشۆرشێکی پزیشکی دەکات

KDC

پێنج ئەندامی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شەرەفی ئەندامێتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتیان وەرگرت

nusar1
KDC

FREE
VIEW