KDC

سودەکانی کتێب خوێندنەوە پێش خەوتن

،
هەموو کات مرۆڤ پێویستە هاوڕێیەکی باشی هەبێت بۆیە من پێتان ئەڵێم کتێب باشترین هاوڕێیە کە بەبێ بەرامبەر سودت پێ ئەگەیەنێ بەتایبەت پێش خەوتن
بەردەوام بوونی خوێندنەوە پێش نوستن هەنێك سودی هەیە وەك
١-بەهێزکردنی مێشك
خوێندنەوەی پێش نوستن هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی توانای مێشك کە هەڵسێ بە ئیش و کارەکانی بەشێوەیەکی چاکتر.
٢- چۆنیەتی نوستن
دیراساتەکان ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە دەریان خستوە کە خوێندنەوە پێش نوستن هۆکارە بۆ بوونی خەوێکی باش.
٣- پەیوەندییەکان
خوێندنەوە پێش نوستن دەبێتە هۆی باشبوون پەیوەندی نەفسی(دەرونی) و بەهێزبوونی توانای تێگەیشتن لە کەسانی تر.
٤- داهێنان
خوێندنەوە پێش نوستن هۆکارە بۆ چەندجار زیادبونی توانای تاکەکان بۆ داهێنان . بەردەوام بە لە خوێندنەوەی کتێب بەهیوای سود بۆ هەموان .

شاگوڵ دڵشاد

___

چەند حیزبێکی سویدی داوای قورسکردنی مافی کار (ئیقامە عەمەل) دەکەن

KDC

کتێبی یەکەمین هەولێری لە سوید، بە قەبارە گەورە بڵاو دەبێتەوە

KDC

چەند رێگەیەک بۆ گەشەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

KDC