KDC

ھۆ .. موختاری شاری دڵم..!


خەریکە بە ئارەزوی خۆت
هەنگاو دەنێی…!؟
یاساکان پێشێل دەکەی
کەسێ نیە چاودێریت کا
ویژدانم نەبێ

ھۆ .. پاسەوانی شاری دڵم
وەرە وکۆڵان و شەقامەکانی
بپشکنە
سەربکە بە گشت ماڵەکانیا
بزانە تەندروستی چۆنە
بزانە برسێتی نەبونی
عەشق چەندە وێرانە..!!!
بزانە چەند قاچاخچی
خەریکی. ما مەڵەو فریودانە
هەرچەتەیە وسەرقاڵە
بە تاڵانکردنی هەست وویژدان
وەر خۆت کەرە خاوەنی
پاکی کەوە لەم دەردو ژانە

چەندسەیرە ..!؟
بێ دەنگ و بێ سەرو شوێنی
زەمانێ بوو تاجی سەربوی
لە دڵما چەشنی باران داکە
بیشۆرەوە ئەم گەردی نامۆیی یە
سەرێ بدەرەوە
لە نزرگەی عاشقانی شار

پەری عەبدە
١/٧/٢٠٢١

___

سوودەکانی زەیتون

KDC

ئه مريكا مۆشەکەکا نوی تێست کر ب 40 خۆلەکان دگەهیتە چینێ

KDC

بە دوو حاڵەتی نێو دەم بزانە شەکرەتە

KDC