KDC

چەند ئامۆژگارییەک بۆ نەهێشتنی بۆنی پێ

بۆنى پێ، یەکێکە لە گرفتە باوەکان، کە تووشى خەڵکى دێت، بە تایبەت لە وەرزى هاویندا، ئەویش بەهۆى ئەوەى پێیەکان لە چاو بەشەکانى دیکەى لەشدا، زۆرتر ئارەقە دەکەنەوە و ژینگەیەکى لە بارە بۆ بەکتریاکان.

بۆنى پێیەکان زۆرجار دەبێتە هۆى بێزارى کەسى بەرانبەر و خەجاڵەتبوونى کەسەکە، پێگەى صحتک لە بڵاوکراوەیەکدا، باسى لە هۆکارەکانى درووست بوونى بۆنى پێ و هەروەها رێگەچارەکان کردووە بۆ نەهێشتنى.

 هۆکارەکانى درووست بوونى بۆنى پێ:

١-لە پێکردنەوەى هەمان گۆرەوى و پێڵاو، چەند جارێ لەسەر یەک

٢-سترێس و قەلەقى

٣-گۆڕانکاری لە هۆرمۆنى مرۆڤدا، بە تایبەت لە هەرزەکاران و ژنانى سک پڕ

٤-کێشەى ئارەقکردنەوەى زۆر hyperhidrosis

رێگاکانى چارەسەرکردن:

١-رۆژانە گۆرەوییەکانت بگۆڕە، هەوڵبدە گۆرەوییەکانت لە جۆرێکى باش بێت، دەتوانى گۆرەوییەکى دیکە لەگەڵ خۆت هەڵبگرى، کە هەرکات هەستت بە ئارەقکردنەوەى پێیەکانت کرد، گۆرەوییە نوێیەکە لە پێ بکەیت

٢-پێڵاوەکانت بە خاوێنى رابگرە، پێڵاو ژینگەیەکى باشە بۆ کۆبوونەوەى بەکتریاکان، چەند رۆژێک بەسەر یەکەوە، هەمان جۆرى پێڵاو لەپێ مەکە، دوور بکەوەرەوە لەوەى کە پێڵاو بەبێ گۆرەوى لەپێ بکەى، ماوەماوە پێڵاوەکانت بگۆڕە بۆ جووتێکى نوێ.

٣-دەتوانى پۆدرەى تایبەت بە نەهێشتنى بۆنى پێ بەکار بهێنى، کاتێ پێڵاو لە پێ دەکەیت با پێیەکانت وشک بن، پۆدرەى منداڵ یارمەتیدەرى باشە بۆ ئەو حاڵەتە.

٤-ناو پێڵاوى توبى بەکاربهێنە، یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنى بۆنى پێ .

___

شیکارییەکی نوێ جۆرێک لە نزیکی ئەو مرۆڤە ئاشکرا کردووە ، کە دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقای باشوور ژیاوە و وەک مرۆڤ ڕۆیشتووە و وەک مەیمون سەرکەوتووە

KDC

تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 210 ملیۆنی تێپەڕاند

KDC

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە مان یونایتد

KDC
KDC

FREE
VIEW