KDC

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت له‌ بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ لە خوار 68 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش نزمترینه‌ له‌ دوو مانگی رابردوودا.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، 19ی ئاب، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 67 دۆلارو 27 سه‌نته ‌و خاوی ئه‌مەریكیش به‌ 64 دۆلار و 17 سه‌نته‌، سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاند و ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له‌ دووساڵی رابردوودا.

مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.

___

سوودەکانی پاسکیل سواری

KDC

لێکۆلینەوەیەک : وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لەیەککاتدا هیچ زیانێکی نیە

KDC

وەزیری دارایی: دەتوانن کەرتی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان ببوژێننەوە

KDC