لە ساڵیادی 8ی مارسدا، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، بە ڕێز و پێزانینێکی قوڵەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ستراتیژیی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانێت لە پرۆسەی گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
مێژووی هاوچەرخی گەلەکەمان ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە پرسی ئافرەتان لە کوردستان تەنها پرسێکی ڕەگەزی یان کۆمەڵایەتیی پەتى نییە، بەڵکو کۆڵەکەیەکی سەرەکیی پرسی نەتەوەیی و دیموکراسییە، ئافرەتی کورد بە خەباتی بێوچانی لە قۆناغە جیاوازەکاندا، توانیویەتی مۆدێلێکی پێشەنگ لە بەرگری و بەشداریی سیاسی پێشکەش بکات کە جێگەی سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک چەترێکی نیشتمانی لە تاراوگە، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە پڕەنسیپە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و یەکسانیی جێندەری دووپات دەکاتەوە، ئێمە لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبین لە گەیاندنی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی پشتیوانیی زیاتر بۆ دۆزە ڕەواکەیان.
لەم ڕۆژەدا، جەخت دەکەینەوە کە بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و پێشکەوتوو، بەستراوەتەوە بە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی یاسایی و سیاسیی وا کە تێیدا ئافرەتان بتوانن بەبێ جیاکاری ڕۆڵی کاریگەر لە سەرکردایەتیکردنی وڵاتدا بگێڕن.
سڵاو لە ئیرادەی بەرزی ئافرەتانیکوردستان و شكۆ بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
8ی مارسی 2026
