KDC

لە ترسنۆکیم سەرسام مەبە

لە ترسنۆکیم سەرسام مەبە
زۆر هەوڵمدا کە بوێربم
مەشقم لەسەر بونی خۆمکرد
هێندە ..!
تامەزرۆی مەلەکردن بووم لە نێو دەریادا
ھەروەک تینویەک بۆ قومێ ئاو لە سارادا
کە نزیکی دەبومەوە
لە شەپۆلەکانیش سڵم دەکردەوە
ھێندە پۆشتەی
نێو نەریتەکانی ڕۆژگاری تەمەنم بووم
دەریاش قێزی لێدەکردمەوە
وەک ئەوەی بە بۆنم نامۆبێ
نەبا ماسێەکان
بەبۆنکەون و ئەو بەجێ هێڵن
نەبا مرواریەکان
زەرد هەڵگەڕێن ڕەنگی من بگرن
هێندە ئارەزوی مرواریم دەکرد
بیکەمە گەردنم
بۆیە هەر چی بەرگ هەبوو
دامدڕی و یەک یەک فڕێمدا
خۆم فڕێدایە نێو قوڵایی دەریا
جەستەم ..!
چەشنی گیانەوەرە ئاویی یەکان
ھۆگری دەریا ببوو
چەشنی ئەوان
لەگەڵ شەپۆلەکان پڕ لەگەمەو ئاوێزان بووم
بیرم چوبوو.. بۆ دەنکێ مرواری ھاتووم
هێندە عاشقی شەپۆل بوم
وتم ئەی نەزان
کوا مرواری لەم شەپۆلە دەست دەکەوێ ..!؟
هەتا ئێستا دەخولێمەوەو مەلەدەکەم
سەد مەخابن ..!
نەگەیشتووم بە دەنکێ مرواری ئاواتم

پەری عەبدە
18/8/2021

___

لە ماوەی یەک مانگدا ئێران 75 پێشێلکاری بەرانبەر بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە

KDC

توشبووانی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 228 ملیۆن کەسی تێپەران ئەمەرێکا ش بەرزرتین ئاستیی قوربانیانی هەیە

KDC

وەرزشکارێکی دێرینی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW