KDC

عێراق: دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت

وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق، دەڵێ، تا رێکخراوی تەندرووستی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدا، ناتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان بدەن.

بەڕێوەبەری تەندرووستیی گشتی وەزارەتی تەندرووستیی و ژینگەی عێراق، ریاز حەلفی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، رایگەیاند، ئێستا دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت، تا ئەوکاتەی نوێکردنەوەی پڕۆسەکە لە لایەن رێکخراوی تەندرووستی جیھانییەوە بە زیادکردنی ژمارەی دۆزەکان ئەنجام نەدرێت.

ریاز حەلفی ئاماژە بەوەدا، کە رێژەی کاریگەری سیستمی دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، کە ئێستا بەکار دەھێندرێن، 90 لەسەدای تێپەڕاندووە و ئاستی بەرگریی جەستەی بەرانبەر بە پاتەکە زۆر بەھێز کردووە، سیستمەکانیش ھێشتا پشت پێ بەستراون لە لایەن رێکخراوی تەندرووستیی جیھانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا تا ئێستا، دوو ملیۆن و 919 ھەزار و267 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

___

ئەڵمانیا نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی دیاردەی کۆچی نایاسایی

KDC

سووریا: کورد بۆی هەیە بە زمانی خۆی بخوێنێت

KDC

نەمسا لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاتووچۆی ھاوڵاتیانی سنورداردەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW