KDC

لەم حاڵەتانەدا گەرمکردنەوەی خواردن بە مایکرۆوەیڤ مەترسیدارە

دوای جەنگی جیهانی دووەم، زانایەکی ناوداری ئەمەریکی، ئامێری مایکرۆوەیڤی تایبەت بە گەرمکردنەوەی خۆراکی درووستکرد، لەو کاتەدا چەندین هەواڵی نادرووست لە لایەن راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو ئامێرە مەترسی بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ هەیە.

بەپێی چەند توێژینەوەیەک، کە لە ماوەی ٥ ساڵدا ئەنجام دراون، ئاماژە بەوە دەکەن هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە، کە بیسەلمێنیت، ئامێری گەرمکردنەوەی خۆراک بە مایکرۆوەیڤ زیانی بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەبێت.

ئامێری مایکرۆ بە تیشکێکی کارۆموگناتیسی کاردەکات و، لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێرەکەدا، تیشکەکە پێچەوانە دەبێتەوە و، دەبێتە هۆی گەرمکردنەوەی خۆراکەکە، ئەمەش نابێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندرووستی و لە بەها خۆراکییەکانی خۆراکەکەش کەم ناکاتەوە، تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئامێرەکە کۆن بووبێت، یا دەرگاکەی بە باشی دانەخرێت، یان دەفری پلاستیک بە کاربێت، زیانی بۆ سەر تەندرووستی دەبێت.

بۆ هەموو بابەتێکی تەندرووستی، پێویستە پشت بە رێنماییەکانی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی ببەستین، بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوەکە، تا ئێستا نەسەلمێندراوە، مایکرۆی گەرمکردنی خۆراک زیانی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ هەبێت.

لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک

___

یارییەکانی خولی ئەورووپی ڕۆژی پێنج شەممە

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بەپەرۆشەوە چاوەڕێ نەوەی دووەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین

KDC

پسپۆڕێکی نەخۆشییە گوازراوەکان: کۆرۆنا هیچکات لەنێو ناچێت

KDC
KDC

FREE
VIEW