KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ وەرزی 2021 – 2022 رادەکێشرێت، لەگەڵ تیروپشکەکەشدا خەڵاتی باشترینەکانی ئەورووپاش پێشکەش دەکرێت. 

بە بەشداری 32 یانە، کاتژێر 7ـی ئێوارە، لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی باشترینەکانی ئەورووپا لەگەڵ باشترینەکانی چامپیۆنزلیگ، هاوکات تیروپشکی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگیش رادەکێشرێت. 

بەپێی پێشبینییەکان، کۆمەڵەی بەهێز و ئاگرین دەبینین، دوای ئەوەی چەند یانەیەکی گەورە کەوتنە ئاستی دووەمی تیروپشکەکەوە، کە خۆیان لە چوار ئاست پێکدێن، پاڵەوانی خولە گەورەکان، لەگەڵ پاڵەوانانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ لە ئاستی یەکەمدا دەبن، واتا سەرۆکی هەر هەشت کۆمەڵەکە دەبن. 

هەمووان چاویان لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان دەبێت، کە لەم هاوینەدا شۆڕشێکی لە بازاڕی گواستنەوەدا کردووە، ئەوان بە مێسییەوە چاوەڕێی کۆمەڵەیەکی قورس دەکەن، بۆ نموونە ئەگەری هەیە لەگەڵ مان سیتی، بۆ رووسیا دۆرتموند و میلان بکەونە یەک کۆمەڵەوە.

___

دزەکردنی ملیارەها وشەی نھێنی لەسەر ئینتەرنێت

KDC

زانایان هۆشداری دەدەن لە کارەساتێک کە لێکەوتەکانی زۆر لە پەتای کۆڕۆنا خراپترە

KDC

دانی ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشەلۆنە

KDC