KDC

نێدێرلاند لە بارەی خۆپارێزییەوە بڕیاری دیکە دەدا

سەرۆكوەزیرانی نێدێرلاند دەڵێ، حکوومەتی وڵاتەکەی لە 25ی ئەم مانگەوە، کەمکردنەوەی رێککارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا جێبەجێ دەکا، لەوانەش بنەماکانی تایبەت بە پاراستنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی هەڵدەگیرێن.

مایك روتە، سەرۆكوەزیرانی نێدێرلاند، رایگەیاند، دانانی مەودای 1.5 مەتر دووری لە نێوان هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان، لە 25ی ئەم مانگەوە هەڵدەگیرێت، بەڵام بوونی کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەردانیکردنی خواردنگە و سینەما و شوێنە داخراوەکانی دیکە، وەک مەرج دەمێنێتەوە، هەروەها ئاهەنگەکانی شەوانە بە جێبەجێکردنی هەمان مەرج و رێنماییەکان دەکرێنەوە و، تا نیوەی شەو بەکراوەیی دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە دەستەڵاتدارانی وڵاتەکەی، نایانەوێت بە تەواوی باس لە ئاساییکردنەوەی ژیان بکەن، لە کاتێکدا ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە ئاستێکی مامناوەندا بەردەوامی هەیە و، رۆژانە تووشبوو لە نەخۆشخانەکان دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.

___

گووگڵ بە درووستکردنی مۆبایلێک گورز لە هواوی و ئایفۆن دەدا

KDC

سبەی خولی یانەپاڵەوانەکان دەست پێدەکا

KDC

ئیسپانیا دیاردەیەکی سەیر لە ئۆمیکرۆن ئاشکرادەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW