KDC

مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی کەرکووک کەمی کردووە

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، له‌ مانگی رابردوودا كەمیكردووە و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵاتدا بۆ مانگی ئەیلولی 2021 گه‌یشتووەته‌ 92 ملیۆن و 422 هه‌زار و 485 به‌رمیل نه‌وت، به‌ داهاتی شەش ملیار و 711 ملیۆن و 7 هەزار دۆلار.

وه‌زاره‌تی نەوتی عێراق رایگه‌یا‌ند،‌ مانگی ئەیلوولی ئه‌مساڵ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌ دوو ملیۆن و 922 هه‌زار و 857 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركیا کراوە، ئەوەش كەمترە لە بڕی هەناردەی نەوتی مانگی ئاب، كە سێ ملیۆن و چوار هه‌زار و 309 به‌رمیل بوو.

نه‌وتی خاوی كه‌ركووك له‌ مانگی ئەیلوولدا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له‌ 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌ی زیاترە لە 200 ملیۆن دۆلار.

___

یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا

KDC

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی درووست دەکات

KDC

نەرویج تا ساڵی 2025 سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی

KDC
KDC

FREE
VIEW