KDC

خێرایی گواستنەوەی کۆرۆنا لە ئەورووپا تەندرووستی جیهانی نیگەران کردووە

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، ڕێژەی گواستنەوەی تووشبوون بە “کۆڤید-19” لە ئەورووپا جێی نیگەرانییە، کە دەکرێت تا مانگی شوبات ببێتە هۆی مردنی نیو ملیۆن کەس.

هانس کلوجی بەڕێوەبەری هەرێمی ئەورووپا لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕێژەی گواستنەوەی هەوکردن لە پەنجا و سێ وڵاتی هەرێمی ئەورووپا زۆر جێگەی نیگەرانییە.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، داتای کۆکراوە دەریخست کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە سەرتاسەری جیهاندا 248 ملیۆنی تێپەڕاندووە، وەک بەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەممە)، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو ڤاکسینانەی دراون، لە 7.13 ملیار دۆزە تێپەڕیوە.

دوایین داتای بەردەست لە ماڵپەڕی زانکۆی جۆنس هۆپکینزی ئەمەریکی، لە کاتژمێر 0530 بە گرین تی ڤی نیشانی دا، کە کۆی ژمارەی تووشبووەکان گەیشتە 248 ملیۆن و 80 هەزار کەس، رێژەی مردنیش 5 ملیۆن و 21 هەزار کەس بەرزبووەوە.

___

نەمسا ڤاکسینی کۆرۆنا بە ناچاری دەسەپێنێت ئەڵمانیاش کار بۆ سەپاندنی دەکات

KDC

ڕژێمی سوریا هێزێک بۆ پشتگیر ڕوسیا ئامادەدەکات

nusar1

بە هۆی ژەهراوی بوون، ڕووسیا هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکی قەدەغە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW