KDC

راشفۆرد خەڵات کرا

راشفۆردی تەمەن 24 ساڵ، دوای هەڵمەتەکەی لە دژی منداڵە کەمدەرامەتەکان، ڕێزیان لێ گیرا و دڵنیا بوو کە لە کاتی کۆڤید-19دا برسی نەبوون.

شازادە ویلیام کە سەرۆکایەتی کۆمەڵەی تۆپی پێی ئینگلیزیش دەکات، لە مەراسیمێکدا لە قەڵای ویندسۆر، فەرمانی ئیمپراتۆری بەریتانیای پێبەخشی بە ناسینەوەی دەستکەوت و خزمەتکردن بە وڵاتەکەی.

ڕاشفۆرد دووپاتی کردەوە کە ئەو مەدالیایە دەبەخشێتە دایکی مێلانی، کە لە پاڵ چوار براکەیدا بەخێوی کردووە.

ڕاشفۆرد گوتی “من هەوڵ دەدەم ئەو شتانە بدەم کە منداڵ بووم و نەمبوون، من هەوڵ دەدەم هەلێک بە ئەوان بدەم و پێموایە ئەوان شایەنی ئەوەن چ منداڵێک شایەنی ئەمە نییە؟ من پێموایە ئەوە جۆرێکە لە سزا بۆ ئەوەی نەتوانن خواردن و کتێب بەدەست بهێنن، ئەمانە هەنگاوی سادەن، بەڵام دەتوانن کاریگەرییەکی بەهێزیان هەبێت، من نەوەی داهاتوو دوای خۆم وەک نەوەیەکی زۆر تایبەت دەبینم، ئەوان (منداڵەکان) تەنیا پێویستیان بە کەسێک هەیە ڕێنوێنییان بکات لەسەر ڕێڕەوی ڕاست، ئەمە ئەو کارەیە کە من دەیکەم”.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- 30 ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهان کەمی چارەسەری ئەنسۆلینیان هەیە

KDC

ئه مريكا مۆشەکەکا نوی تێست کر ب 40 خۆلەکان دگەهیتە چینێ

KDC

بەرزی نرخی غاز گۆشت لە بەریتانیا ناهێڵێت

KDC