KDC

ڕۆنالدۆ و ڕیکۆردێکی نوێ


ڕۆناڵدۆ یەکەم یاریزانى مانچستەرە لە پێنج یارى لەسەریەک لە چامپیۆنز لیگدا گۆڵ بکات و تەنیا 20 یانەش گۆڵیان لە ڕۆناڵدۆ زیاترە لە خولەکەدا.

مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ڤیاڕیاڵى بردەوە لە چامپیۆنز لیگدا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش گۆڵى یەکەمى شەیتانە سورەکەى تۆمارکرد.

بەمەش ڕۆناڵدۆ بوو بە یەکەم یاریزان لە پێنج یارى لەسەریەک گۆڵ تۆماربکات بۆ شەیتانە سورەکە لە چامپیۆنز لیگدا، هەروەها لەسەر ئاستى یانە ئینگلیزیەکانیش یەکەم یاریزانە لە پێنج یارى لەسەریەکى سەرەتاى خولەکەدا گۆڵ تۆماربکات.

پێگەى چامپۆنز لیگ لە تویتەر بڵاویکردەوە، تەنیا 20 یانە گۆڵیان لە ڕۆناڵدۆ زیاتر تۆمارکردووە لە خولەکەدا، کە هێرشبەرە پورتوگالیەکە لە 181 یاریدا 140 گۆڵى تۆمارکردووە.

کریستیانۆى 36 ساڵ لەم وەرزەى چامپیۆنز لیگدا لە پێنج یاریدا شەش گۆڵى تۆمارکردووە و تا ئێستا لە پلەى سێیەمى گۆڵکارانى خولەکەدایە.

ڕۆناڵدۆ لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا لە 1093 یاریدا 799 گۆڵى تۆمارکردووە و پێویستى بە یەک گۆڵى تر هەیە تا بگاتە گۆڵى 800 لە کاروانەکەیدا.

___

داهێنانێکی نوێ بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

KDC

ئایا ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا منداڵ دەکوژێت؟یان ژەمە سێیەمی چالاکی ڤاکسین کاریگەری لاوکی هەیە؟

nusar1

فایزەر: ڤاکسینێکی نوێی دژ بە شێوە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا لە گەشەپێداندایە

KDC