KDC

جنێف:ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

لە خولێکی تری کۆبوونەوەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و پرۆژەی دڵنیایی ئاسایشی ئەمڕۆ هەینی لە شاری جنێفی سویسرا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی ئەمەریکا کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمەریکا لە دوای چەند کۆبوونەوەیەک ڕاوێژکاری نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا و ناتۆ لەسەر پێشنیاری گەرەنتی ئاسایشی و ئالۆزییەکان لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا دێت

پێش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ،دوێنێ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە بەرلین لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی و فەرەنسی و بەریتانییەکانی کۆبووەوە و پاشان بەڵێنی دا وەڵامی “هەر هێرشێکی سەربازێکی ڕووسیایی بداتەوە گەر سنووری ئۆکرانیا ببەزێنن

بلینکن بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند :ئێمە بە ڕاشکاوی بەدرێژای ئەم ماوەیە ڕامانگەیاندووە ، ئەگەر هەر هێزێکی سەربازی ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا بپەڕنەوە و کردەوەی نوێی شەڕانگێزی دژی ئۆکرانیا ئەنجام بدات، لە بەرامبەردا وەڵامێکی خێرا و توند لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان دەبێت

جێی باسە، ڕەشنووسی گەرەنتی ئاسایشی ڕووسیا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، بریتین لە بەندەکانی دەستەبەری ئاسایشی هاوبەش لە ئەوروپا، لەوانە بڵاونەکردنەوەی مووشەکی مامناوەند و مەودا کورت لە ناوچەکانی هەردوولا، ئەوەش بۆ گەرەنتی ئاسایشی ناوچەکە پارێزراوبن ،هەروەها داواکارییە سەرەکیەکانی مۆسکۆ بریتین لە وازهێنان لە فراوانبوونی زیاتری ناتۆ لە ڕۆژهەڵات بەرەو سنووری ڕووسیا و کشانەوەی چەکەکانی ناتۆ بۆ شوێنەکانی پێش ساڵی 1997 و چەکی هێرشبەر لە نزیک سنووری ڕووسیا بڵاونەکرێتەوە

سۆران حەسەن

___

یەکەم شەمەندەفەری بارهەڵگر لە پاکستانەوە گەیشتە تورکیا

nusar1

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

nusar1

زیلینسکی سێ پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە شاری ماریۆپۆل دەکات

nusar1