KDC

ئێران سزا بەسەر هونەرمەند خالید کەریم دەسەپنێت

هونەرمەندێکی خەڵکی سەقز لە لایەن دەزگای دادوەریکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەرداسەپێندرا.


بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خالید کەریم نیا، ناسراوبە خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقییەکەمی دادگای ئەو شارە و بە سەرۆکایەتی دادوەرجەواد مستەفایی سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەرداسەپێندراوە،
سزاکەش بە تۆمەتی چالاکی دژی حکوومەت لە ڕێگایتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە و،٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە، تا لە دادگای پێداچوونەوەیپارێزگای سنە تانە لە بڕیارەکە بدا.


خالید نارین، هونەرمەندی خەڵکی سەقز، سەرەتایبەهاری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپادەستبەسەرکرا و، پاشان بە بارمتە ئازاد کرابوو، ناوبراولە کاتی دەستبەسەر کرانیدا ئەشکەنجە دراوە

___

شاندی جولەکە و ئەمەریکا لە ڕیاز: سعودیە زەمینەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ “ئیسرائیل” ئامادە دەکات

KDC

بەلجیکا: ڕاگەیاندن و ناوەندی بەلجیکا بەشداری کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەورووپا بوون

Harmn

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێکیان ساز کرد

Harmn