KDC

لەبەر ئەوەی ئامادە نابێت ماسک ببەستێت فڕۆکەیەک بە 129 سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە

هێڵی ئاسمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی لە مەیامیەوە بۆ لەندەن فڕیوە و لە نێوەڕاستی فڕینیدا یەکێ لە سەرنشینەکانی ڕەتی کردووەتەوە، کە ماسکی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستێت، گەڕاوەتەوە.

هێڵی ئاسمانی ئەمەریکایی دەڵێ، فڕینی ژمارە 38ی لە مەیامیەوە بۆ لەندەن بە فڕۆکەی بۆینگ 777، 129 سەرنشینی هەڵگرتبوو، گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەیامی، ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە سەرنشینێک ڕەتی کردووەتەوە، پابەند بێت بە بەستنی ماسک.

هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا گوتیان، کە سەرنشینەکەیان لە لیستی ئەو کەسانە داناوە، کە گەشتکردنیان لێ قەدەغەیە.

___

کەنەدا: ناوەندی ڤانکۆڤەر یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانیان کردەوە

Harmn

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کورستانی ئامادەی ڕێوڕەسمێکی سەنتەری ئاڵا دەبێت

Harmn

لە سوید تەقینەوەیەک ڕوویدا

KDC