KDC

کۆبوونەوەی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسانی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

شەوی 09.09.2022 کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکان لەگەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن، بە بەشداری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و جێگرەکەی و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەر بەڕێوەچوو .

کۆبوونەوەکە بە بەشداری زۆرینەی بەرپرسی ناوەندەکان بەڕێووەچوو، کە سەرەتا لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە، ئیسماعیل کامل دەستی پێکرد و، کۆمەڵێ بابەت و پرسی تایبەتی کۆنفدراسیۆنی بۆ ناوەندەکان شیکردەوە، لەوانە کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن لەوماوەی رابردوودا.

سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ئاماژەی بە دامەزراندنی چەند رێکخراوێک و ناوندێکدا، لەوانە پڕۆژەی دامەزراندنی ڕێکخراوی پزیشکانی کوردستان لە دیاسپۆرا و، دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوە و، کۆمیتەی ڕاوێژ و چاودێر و، کۆمیتەی بەشی پەیوەندییەکان و، ڕێکخستی ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی نێو کۆنفدراسیۆن و، دامەزراندنی بەردەوامی ناوەندەکان لە ئەمەریکا و روسیا و ئوسترالیا و کەنەدا و، وڵاتانی ئەروروپا و کاروچالاکیەکانیان .

لەگەڵ ئامادەکاری بۆ ھەندێ پڕۆژەی دیکەی گرینگ، کە کارکردن لەسەریان بەردەوامی ھەیە، لەوانە کۆمیتەکانی جینۆساید و ھونەرمەندان و، چەند کۆمیتەیەکی دیکەیشی بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو .

دواتر جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، لەسەر بابەتی ڕاگەیاندن و چەند پرسێکی تایبەتی وەک بابەتی زمان و، پڕۆژەی ھاوبەشی ناوەند و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم بۆ فێربوونی زمانی کوردی و، چەند لایەنێکی دیکەی کاروچالاکییەکانی باسکرد .

پاشان بەرپرسی ناوەندەکان پێشنیار و رەخنە و ئەجێندای کاروچالاکی خۆیان ئاماژەپێدان، هاوکات پرسیارەکانیان ئاڕاستەی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەر کرد و، پاشان سازان گروون سەبارەت بە کۆمیتەی ئافرەتان و لاوان چەند ڕوونکردنەوەیەکیدا، وە د. نورەدین خۆشناو بەھەمانشێوە ھەندێ بابەت و پرسی گشتی تاوتوێکرد و، رەحیم ڕەشیدی سەبارەت بەو سەردان و چالاکیانەی لە ئەمەریکا و کەنەدا بۆ دامەزراندنی سێ ناوەند، ڕوونکردنەوەیدا و، گفتوگۆی خۆیی لەو بارەوەکرد

___

24 رۆژ رێپێوان بۆ ئازادی کوردستان

Harmn

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئێران دەکات

KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان

Harmn