KDC

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، ڕۆبێرت سپانۆ، ئاشکرای کرد، کە کەیسەکانی دژ بە حکومەتی تورکیا لە سەدا 13ی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و، ژمارەی ئەو دۆسیانەی لە ساڵی 2021دا لەلایەن تورکەوە هێنراونەتە دادگای ئەوروپا، بۆ 70,150 کەیس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە واژۆی لەسەر پەیماننامەی مافی مرۆڤ کردووە.

سپانۆ لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس بۆ تیشک خستنەسەر کەیسەکانی ساڵی 2021 و ئاماری ئەو ساڵە، وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی دایەوە، کە کەیسەکانی تورکیا، زۆربەی کۆبوونەوەکانی داگیرکردووە.

سپانۆ راشیگەیاند، داواکارییەکانی ڕووسیا و تورکیا و ئۆکرانیا، لەسەدا 70ی کەیسەکان هەژمار دەکرێن و، ژمارەی کەیسە هەڵواسراوەکانی تورکیا نزیکەی لەسەدا 30 بۆ 15,250 زیادی کردووە، کە یەکسانە بە 21.7 لە سەدی هەموو کەیسە هەڵپەسێردراوەکانی بەردەم دادگا.

سپانۆ ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری زیادبوونی زۆری داواکارییەکان لە تورکیاوە بۆ تەواوبوونی ڕێژەیەکی زۆری ئەو دۆسیانە بووە، کە لە دوای هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیاوەن و، بە زۆری داواکارییەکان دژی بڕیاری دادوەرین لەو وڵاتە.

سپانۆ ئەوەشی خستەڕوو، کە ساڵی 2021 بڕیاری کۆتایی لە 78 داوای یاسایی دژی تورکیا بینراوە و، 76 کەیسیش بڕیاری کۆتاییان لێدراوە، کە زۆرترین پێشێلکاری دەوڵەتی تورک لەسەر ئازادی ڕادەربڕین بووە.

سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، ڕوونی کردەوە، کە تورکیا 31 جار ئەم بڕگەیەی پێشێلکردووە و بە پەراوێزێکی فراوان لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە پەیماننامەکەدا، بووەتە تاوانبارترین دەوڵەت.

___

یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا

KDC

فەڕەنسا: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 1200 جار خێمەی کۆچبەران لە شاری کالایس چۆڵکراوە

Harmn

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی لە بیبیرست ئێوارە ئاهەنگی نەورۆزیان ساز کرد

Harmn