KDC

هاووڵاتییەکی کوردی شنۆ لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە سێدارە دەدرێت

لە سێداردانی دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست، لە گرتووخانەی نێوەندی ئورمییە جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست، لە گرتووخانەی نێوەندی ئورمییە جێبەجی کراوە.

یەکێ لەو کەسانەی کە لەسێدارە دراوە، میر سوڵتان ئەمیری تەمەن 70 ساڵ و خەڵکی شنۆیە، کە ماوەی سێ ساڵ و نیوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرابوو و، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناسنامەی کەسی دووەم کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراوە، تا ئیستا نەزادراوە.

شایانی باسە شاریار ئەمیری تەمەن 42 ساڵ و کوڕی میر سوڵتان، ئەمساڵ هەر بەو تۆمەتە لە گرتووخانەی نێوەندی ئورمییە لە سێدارە درابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی نێوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021، لانیکەم سزای سێدارەی 48 هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە

___

شاری بێرنی سویسرا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەک بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی پەنابەران کرد

Harmn

چالاکوانێکی کورد لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیکراوە و هۆکارەکەیشی دیار نییە

Harmn

کۆنفیدراسیۆن پشتیوانی بەرهەمەکانی کوردستان لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن

Harmn