KDC

متمانەی هاووڵاتیانی سوید بەرانبەر تەندروستی وڵاتەکەیان دژی کۆرۆنا کەم بووەتەوە

بە گوێرەی راپرسییەکی رۆژنامەی Dagens Nyheterهاووڵاتیانی سوید، متمانەیان بە توانای خزمەتگوزاری تەندروستی وڵاتەکەیان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، لە هاوینی ڕابردووەوە کەمی کردووە.

ڕاپرسییەکە کە لە 11ی کانوونی دووەمەوە بۆ 24ی کانوونی دووەم ئەنجام دراوە، کە لە سەدا 49ی بەشداربووان، گوتوویانە متمانەیەکی زۆریان بە چاودێری تەندروستی هەیە، بە بەراورد بە سەدا 64ی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو.

نیکلاس کالیبرینگ، شیکەرەوەی بۆچوون لە ئیپسۆس، بە دی ئێنی راگەیاندووە، ئەوە دابەزینی ئاستی متمانەی هاووڵاتییانە، بەڵام ئەو نایەوێ بە قەیرانی متمانە ناوی ببات.

بیست و سێ لە سەدی وەڵامدەرەکان، گوتوویانە، کە ئەوان ئێستا متمانەیەکی کەمیان هەیە بە توانای سیستمی چاودێری تەندروستی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گەورەترین ڤایرۆسی کرۆنا لە سوید.

___

ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری ساڵیادی کارەساتی میکۆنۆسی کرد

nusar1

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

nusar1

تیپی تۆپی پێی kurdishFC لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن

nusar1