KDC

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا: وتەکانی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا لە بارەی کۆچبەران ڕەگەزپەرستانەیە

جێگری کۆمسیۆنی یەکێتی و ئەوروپا و وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا؛ هەروەها سەرۆکی ڕەوەندی یەهودییەکان لە هەنگاریا، سەرکۆنەی لێدوانە ڕەگەزپەرستانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریایان کرد.

ماڵپەڕی دی ڤی، ئاماژەی بە وتەکانی ئۆربان کردووە، کە دەڵێت: جیهانێک هەیە، ئەوروپییەکان تێکەڵی ئەو کەسانەن کە لەدەرەوە هاتوون، ئێستا جیهان پێکهاتەیەکی تێکەڵە، کە بەهۆی کۆچبەرانەوە دروستبووە، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ئەو تێکەڵییەیان ناوێت، کە هەندێک لایەن دەیانەوێت بەسەرماندا جێبەجێی بکەن.

لەمبارەوە، مارگارێتیس شیناس جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، سەرکۆنەی لێدوانی ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای لە بارەی لێدوانە ڕەگەزپەرستانەکەی دژ بە کۆچبەران کرد.

شیناس لەبارەیەوە ڕایگەیاندووە، نابێت ڕێگە بدەین ئەو وشانەی خیانەت لە سەرەکیترین بنەمای بوونمان بکات، ئێمە هەموومان مرۆڤێکی یەکسانین و ڕق و کینە لەسەر لێوی ئێمە نییە و، لە کۆمەڵگەکەمان جێگای نابێتەوە.

جێی ئاماژەیە، مانگی یەکی ئەمساڵ ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی، ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئەوانە کۆچبەر نین، بەڵکو داگیرکاری موسڵمانانن، ئۆربان کە بە دژە کۆچبەران ناسراوە، زۆرجار ئاماژەی بەوە کردووە کە شەپۆلی پەنابەران، هەڕەشە لە هاوسەنگی دیمۆگرافی وەک مەسیحییەت لە ئەوروپا دەکات.

سۆران حەسەن

___

ترەمپ بۆ ئەوروپا: وەرگرتنی کۆچبەران وڵاتەکانتان بەرەو وێرانبوون دەبات

Karzan

لارا دزەیی بە دیزاینی تیشکی خۆر شوناسی کوردی بە جیهان دەناسێنێت

Karzan

ئەمەریکا ڕێگا بە بەکارهێنانی چارەسەری (حەبی فایزەر) دژ بەکۆرۆنا دەدات

Harmn