KDC

شاژنی بەریتانیا کۆرۆنا بە پاتایەکی ماندووکەر و سامناک ناودەبات

ئێلیزابێسی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی، ئەزموونی خۆی بە توشبوونی کۆڤید19 ئاشکرا کرد.

شاژنە ئیلیزابێس رایگەیاند، کە کۆڤید-19 زۆر ماندووی کردووە تا تێیپەڕاندووە و، نەخۆشییەکەشی بە “پەتای ترسناک” وێناکرد.

شاژنەکە بە ڤیدیۆ گفتوگۆی لەگەڵ ستافی ئێن ئێچ ئێس کرد لە نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی لەندەن، کە یارمەتی بنیاتنان و کارکردنی 155 قەرەوێڵەیی داوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی، کە پێویستیان بە یارمەتی هەناسەدان هەیە.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گوتارەکەی شاژن بۆ ستافەکە، بەبۆنەی کردنەوەی فەرمی یەکەی ئێلیزابێس دێت لەو نەخۆشخانەیە.

شاژنیش لەگەڵ ئاسف حسێن گفتوگۆی کردووە، کە بەهۆی کۆڤید-19ەوە بە سەختی نەخۆش بووە و، ئەندامانی خێزانەکەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە دەستداوە.

___

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیایان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەندەکە دەستنیشانکرد

nusar1

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفرانسی بەرخودانی ڕۆژهەڵاتیان لە ڤێنا کرد

nusar1

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

nusar1